Ekrem Payan,Ömer Yasin Ergin,Mehmet Şirin Demir,Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
شرنه‌خ - AA
سه‌ركه‌وتنی كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شرنه‌خ، مه‌همه‌ت یاركا به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له شاره‌كه به دڵخۆشییه‌وه پێشوازیی لێده‌كرێت.
په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی لە بازنەی شرنه‌خ، ریزگین بیرلیك و سه‌رۆكی لقی ئاك پارتی له شرنه‌خ، خه‌لیل ئه‌ركان و كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی، مه‌همه‌ت یاركا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی پارته‌كه، به مه‌به‌ستی ئاهه‌نگگێڕان له گۆڕه‌پانی عه‌دلییه گردبوونه‌وه.
ئه‌ندامانی ئاك پارتی به یاوه‌ریی ده‌هۆڵ و زوڕنا و له‌گه‌ڵ گۆرانییه كوردی و توركییه‌كانی دهنگبێژهكاندا، هه‌ڵپه‌ڕین.
هاووڵاتییان كه به ئاڵای توركیاوه هه‌ڵده‌په‌ڕین، جلوبەرگی نه‌ریتیی تایبه‌ت به ناوچه‌كانیان له‌به‌ركردبوو كه له بۆنه تایبه‌ته‌كاندا له‌به‌ری ده‌كه‌ن.
ریزگین بیرلیك، خەلیل ئه‌ركان و مەهمەت یاركا له گوتاره‌كانیاندا، سوپاسی هاووڵاتییانیان كرد بۆ پشتیوانی‌یان.
لای خۆشییه‌وه هاووڵاتی، شاهین ئورپه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە شرنه‌خ بڕیاری خۆی له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رده‌وامیی خۆشگوزه‌رانی و ئارامیی دا.