Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكایەتی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له سه‌رۆكایه‌تی لقی ئیستانبوڵی پارته‌كه‌ی رایگه‌یاند "بێگومان دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن مۆر(ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی) بداته هه‌ر كه‌سێک ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆك. دەزانین پیرۆزبایی بكەین، بەڵام هێشتا قۆناغەكە بەردەوامە".
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، یڵدرم رایگه‌یاند "وا ده‌بینرێت كه كاندیدی ركابه‌ر (ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو) 25 هه‌زار ده‌نگی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه. دەزانین پیرۆزبایی بكەین، بەڵام هێشتا قۆناغەكە بەردەوامە".
یڵدرم باسی له پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كرد و گوتی: "31 هەزار و 136 سندوق هەیە. ئەگەر لەهەر سندوقێكدا دەنگێك بە هەڵە نووسرابێت، دەكاتە 31 هەزار و 136 دەنگ كە ئەمە لە جیاوازییەكە زیاترە".
گوتیشی: "بڕیاری خەڵکی ئیستانبوڵە. ئەوەی دەنگی داوە ئیستانبوڵییەکانە. بڕیاری ئەوان لەسەر سەر و چاومانە".
بینالی یڵدرم سوپاسی ئیستانبوڵییهكانی كرد كه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردووه و گوتی: "ئەوەی ئیستانبوڵییەكان دەبوو بیڵێن گوتوویانە. سوپاسی هاووڵاتییانی ئیستانبوڵ دەكەم ئەوانەی دەنگیانداوە و دەنگیان نەداوە".
گوتیشی: "بەدرێژایی ژیانم بۆ سوودی گەلەكەم هەوڵمداوە و كارمكردووە. لەمەودواش پێگەكەم هەرچی بێت، بەهەمان شێوە بەردەوام دەبم لە خزمەتكردنی وڵات و گەلەكەم".