Tuğrul Çam,Enes Canlı,Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی 31ی ئادار كرد و رایگه‌یاند "لەم هەڵبژاردنەدا هاووڵاتییانمان دەنگیان دا بە سەقامگیری و مانەوەی توركیا، كاتێک ته‌ماشای ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌یت پارته‌كه‌مان به‌جیاوازییه‌كی زۆر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه. كاتێک هاوپه‌یمانیی جمهور به‌راورد ده‌كرێت به هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی دیكه جیاوازییەکه زۆره".
چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤێنیزوێلا، خۆرخێ ئەریاسا كه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست و تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی 31ی ئادار كرد و باسی له‌وه كرد كه ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له كه‌شێكی دیموكراسییدا ئه‌نجامدراون.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تیایدا شه‌فاف و ئیراده‌ی ئازادی گه‌ل ره‌نگیداوه‌ته‌وه مایه‌ی دڵخۆشییه و رێژه‌ی به‌شداریکردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا جارێكی دیكه پابه‌ندی به دیموهكراسی نیشانداوه.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "لە هەڵبژاردندا بردنەوەش هەیە و دۆڕانیش. لەبەرئەوە ئیرادەی هاووڵاتییان لە كارەكەدا رەنگدەداتەوە كە شارەكەیان رادەستی كێ دەكەن. ئاك پارتی تەنانەت لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات كە بە قەڵای هەدەپە ناودەبرێن، بەجیاوازییەکی زۆر سەركەوتنی بەدەستهێناوە. ئاك پارتی لە هەندێك ناوچەی هەڵبژاردنیش شكستی هێناوە. یەكێك لەو ناوچانە شارەكەی من ئانتالیایە، بەڵام پێویستە رێز لە بژاردەی گەلەكەشمان بگرین. هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی دیموكراسی بەڕێوەچوو".
چاوش‌ئۆغڵو بەم جۆرە درێژەی بە قسەكانی دا:
"كاتێك تەماشای راگەیەندراوەكانی دوای هەڵبژاردن دەكەین، وتاری باڵكیۆنی سەركۆمارمان یان وتاری كاندیدەكانمان و پارتە سیاسییەكانی دیكە، پێشگەیشتوویی دیموكراسیی دەبینین. من وەك وەزیری دەرەوە سەقامگیریی وڵاتم زۆر دەوێت و لەم هەڵبژاردنەدا هاووڵاتییانمان دەنگیان دا بە سەقامگیری و مانەوەی توركیا، كاتێک ته‌ماشای ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌یت پارته‌كه‌مان به‌جیاوازییه‌كی زۆر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه. كاتێک هاوپه‌یمانی جمهور به‌راورد ده‌كرێت به هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی دیكه جیاوازیەکه زۆره. لەبەرئەوە گەلەكەمان دەنگی بە مانەوە و سەقامگیریی توركیا داوە، بەڵام سەرەنجام وڵاتەكەمان سەركەوتووە. ئینشائەڵڵا شارەكانمان دەیبەنەوە".