Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
شرنەخ- AA
ئەو بارهەڵگرانەی کە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەربە فەرماندەیی لیوای 28ی پیادەیان لە شارۆچکەی چانکری سەربە پارێزگای ئەنقەرە بارکردبوو، گەیشتنە شارۆچکەی سلۆپی سەربە پارێزگای شرنەخ.
ژمارەیەکی زۆر ناقیلەی زرێپۆشی ئاسایی و پێشکەوتووی ئەشخاس و ئۆتۆمبیلی سەربازیی سەربە فەرماندەیی لیوای 28ی پیادە لە چانکریی، دوای ئەوەی لەڕێگەی بارهەڵگرەکانەوە گەیەنرانە شارۆچکەی سلۆپی، بە ناوەندی شارۆچکەکەدا بەرەو بنکەی سەربازیی لیوای 172ی زرێپۆش بەڕێکەوتن کە دەکەوێتە دووری 10 کیلۆمەتر لەشارۆچکەکەوە. دواتر ناقیلە زرێپۆشەکان و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لە بنکەکە جێگیرکران.
بەدرێژایی تێپەڕینی، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش هاوەڵیی کاروانە سەربازییەکەیان دەکرد.