Ekrem Payan
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
شرنەخ - AA
٣٠٠ کەو لە شرنەخ لەنێو سروشتدا جێ هێڵدران.
ئەو کەوانە کە پێشتر لە کێڵگەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پاراستنی ژینگە و پارکە گشتییەکاندا بەخێوکرابوون، لە غازی عەنتابەوە هێنرانە شرنەخ و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی شرنەخی پاراستنی سروشت و پارکە گشتییەکان لە ناوچە سروشتییەکان جێ هێڵدران.
بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی شرنەخی پاراستنی سروشت و پارکە گشتییەکان، ئۆرهان کاڵای رایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەردەوامە لە هەوڵەکان بۆ زیاترکردنی کەو لە ناوچەکە. لەو میانەیەدا تیمەکانی هۆبەکە ٣٠٠ کەو کە لە بنکەی بەرهەمهێنانی باڵندە کێوییەکانی ئەریکچە غازی عەنتاب پێیان درابوون، هێنایاننە شرنەخ و لەنێو سروشتدا جێیان هێشتن.
کاڵای ئاماژەی بەوە دا کە هەفتەی رابردووش لە ناوچەی تانین'ی قەزای ئوڵودەرە ٣٠٠ کەوی دیکەیان لەنێو سروشتدا جێ هێشتووە.
ناوبراو هەروەها هۆشداری دایە هاووڵاتییان لەوەی باڵندە کیوییەکان راو نەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پارێزگاری لە ئاژەڵە کێوییەکان بکرێت.