جيهان

بەگوێرەی میدیای میسر ئەمڕۆ دانوستانەکانی "ئاگربەست لە غەززە" تەواو دەبێت

İbrahim Khazen, Ali Semerci  | 08.05.2024 - نوێکردنەوە : 08.05.2024
بەگوێرەی میدیای میسر ئەمڕۆ دانوستانەکانی "ئاگربەست لە غەززە" تەواو دەبێت

Al Qahirah

قاهیرە - AA

ئەو دانوستانانەی لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە نێوان شاندەکاندا بۆ ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان شاندەکاندا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ تەواو دەبێت.

تەلەڤيزیۆنی قاهیرە ئیخباریە کە لە میسر پەخش دەکات، لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵا بڵاویکردەوە، باسی لە بابەتەکە کرد.

بەپێی هەواڵەکە، ئەو بەرپرسە کە ناوی بڵاونەکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە ئەو دانوستانانەی لە قاهیرە لە نێوان لایەنەکاندا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ تەواو دەبێت.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە بە ئیسرائیل ڕاگەیەندراوە زیادبوونی گرژیی لە ڕەفەح مەترسیدارە و، میسر ئامادەی هەموو جۆرە سیناریۆیەکە.

دوێنێ تەلەڤيزیۆنی قاهیرە ئیخباریە بڵاویکردەوە کە شاندەکانی حەماس، قەتەر و ئەمریکا بەشداریان لە دانوستانەکانی قاهیرەدا کردووە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە شاندەکانی قەتەر و ئەمریکا بەردەوامن لە دیدار لەگەڵ شاندی ئەمنیی میسر و شاندی حەماس و، میسر بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın