Esat Fırat
12 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2021
قودس - AA
پۆليسى ئيسرائيل له‌رێگه‌ی بۆمبی ده‌نگییه‌وه هێرشى كردە سەر گەنجه فەڵەستينییهكان له مزگەوتى ئەقسا لە خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیرکراو و بە هۆیەوە ١٥ کەس بریندار بوون.
له‌دوای ئه‌نجامدانی نوێژی خه‌وتنان و ته‌راویح له حه‌ره‌می پیرۆز له خۆرهه‌ڵاتی قودس، گه‌نجه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌نێوان مزگه‌وتی قیبله و قوبه‌تول سهخرا گردبوونه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك له گوتنه‌وه‌ی ته‌كبیر و درووشم له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كانه‌وه، پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی بۆمبی ده‌نگییه‌وه هێرشی كرده سه‌ریان.
له‌به‌رامبه‌ردا گه‌نجه‌كان به به‌رد و یاری ئاگرین وه‌ڵامیان دایه‌وه.
هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل له حه‌وشه‌كانی حه‌ره‌می پیرۆز گه‌نجه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیان راونا و بەهۆیەوە ١٥ فەڵەستینی بریندار بوون.