Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
نیویۆرك - AA
كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن، كه شكستیهێنا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI) تۆمه‌تبار كرد به هۆكاری شكسته‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێكی CNN، كلینتۆن له دوای شكسته‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پشتیوانی دارایی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراته‌كانیان كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیف بی ئای، جه‌یمس كۆمی به‌رپرسیار كردووه له شكستەكهی.
كلینتۆن به پشتیوانانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی گوتووه كه پێش چه‌ند رۆژێك له ده‌سپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئیف بی ئای، جه‌یمس كۆمی، نامه‌ی ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كردووه به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی پۆستی ئه‌لكترۆنی تایبه‌ت له‌كاتێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بووه، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شكستیهێناوه.
هیلاری كلینتۆن به كۆمه‌كبه‌خشانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی گوتووه كه به‌هۆی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا له به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ شكستی هێناوه، هه‌رچه‌نده له میانه‌ی به‌رنامه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ریدا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆی كاندیدی كۆماریخوازه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ كه تیایدا گوته‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به‌كارده‌هێنێت و له‌به‌هایان كه‌مده‌كاته‌وه، به چاوی دڵنیاییه‌وه ته‌ماشای سه‌ركه‌وتنی كلینتۆن ده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن FBIوە، ئه‌و جیاوازییه‌ی كلینتۆن به‌رامبه‌ر تره‌مپ هه‌یبوو به‌خێرایی نه‌ما.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 8ی تشرینی دووه‌مدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن به‌ده‌ستهێنا و بووه 45مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.