Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی خۆی له ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن كه ئاگاداری خۆیان بن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵداوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی خۆی له ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن كه ئاگاداری خۆیان بن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌و هۆشدارییه‌دا كه له‌به‌شی ئاگادارییهكانی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت ئاماژه به‌وه دراوه، خۆپیشاندان و ده‌نگی ناڕه‌زایی زیاتر له نیویۆرك، شیكاگۆ، فیلادێفیا، مایامی، لۆس ئانجلس، سیتڵ، ئۆكڵاند و پۆرتلاند ده‌بینرێت.
هۆشدارییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا تاوان و رووداوی توندوتیژی رووده‌ده‌ن و خۆپیشانده‌ران و پۆلیس رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه به‌تایبه‌ت له شاری پۆرتلاندی ویلایه‌تی ئۆریگۆن رووداوی توندوتیژی رووی له زیادبوون كردووه و رۆژی 12ی ئه‌م مانگه له‌میانه‌ی رێپێوانی ناڕه‌زاییدا كه‌سێك كوژراوه.