چوار ھەزارو ٨٠٠ ھاندەری ھەڵبژاردەی جەزائر دەگوازرێنەوە میسر
- لە چوارچێوی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕیوەچوونی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، چوار ھەزارو ٨٠٠ ھاندەری ھەڵبژاردەی جەزائر لە رێگەی ٢٨ فڕۆکەوە دەگوازرێنەوە میسر.
Algeria
جەزائر ــ AA
سەرۆکایەتی وەزیرانی جەزائر بڵاویکردەوە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕیوەچوونی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، چوار ھەزارو ٨٠٠ ھاندەری ھەڵبژاردەی جەزائر لە رێگەی ٢٨ فڕۆکەوە دەگوازرێنەوە میسر.
ئەنجوومەنی وەزیرانی جەزائر بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، نورەددین بەدەوی کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە ٢٨ فڕۆکە تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی، چوار ھەزار و ٨٠٠ ھاندەری ھەڵبژاردەی جەزائر بگوازرێنەوە میسر.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە شانەیەکی ھەماھەنگی کە نوێنەرانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆەگرێت بە مەبەستی بەدواداچوونی گواستنەوەی ھاندەرانی ھەڵبژاردەی جەزائر بۆ میسر پێکھێندراوە.
لە یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە لە میسر بەڕێوەدەچێت، ھەڵبژاردەی جەزائر بە ئەنجامی (٢ ـ ١) لە ھەڵبژاردەی نێجیریای بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.
لە یاری کۆتاییشدا کە رۆژی ھەینی بەڕێوەدەچێت، ھەڵبژاردەی جەزائر رووبەڕووی ھەڵبژاردەی سێنیگال دەبێتەوە.