ئه‌مریكا.. په‌سه‌ندكردنی دوو پڕۆژه‌یاسا له‌باره‌ی سعوودیه
- ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دوو پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ند كرد كه یه‌كێكیان داوای ئاشكراكردنی ناوی بکوژانی جه‌مال خاشقجی ده‌كات و دووه‌میشیان ئیدانه‌ی پێشلێكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له سعوودیه.
Washington DC
واشنتۆن – AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دوو پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ند كرد كه یه‌كێكیان داوای ئاشكراكردنی ناوی بکوژانی جه‌مال خاشقجی ده‌كات و دووه‌میشیان ئیدانه‌ی پێشلێكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له سعوودیه.
له دانیشتنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به په‌سه‌ندكردنی دوو پڕۆژه‌یاسای له‌یه‌كتر جیا ئیداره‌ی سعوودیه كرایه ئامانج.
ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی داوا ده‌كات ناوی بکوژانی جه‌مال خاشقجی یان ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی كوشتن‌یان داوه ئاشكرا بكرێن، به ٤٠٥ ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر حه‌وت ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
پڕۆژه‌یاساكه كه له لایه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له پارتی دیموكرات، تۆم مالینۆوسكی-یه‌وه پێشكه‌شكراوه و به ناوی "یاسای به‌رپرسیارێتی و مافه‌كانی مرۆڤ له سعوودیه" په‌سه‌ند كراوه، له ئه‌گه‌ری بوونی به یاسا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مریكا ده‌كات ناوی بکوژانی خاشقجی بۆ رای گشتیی ئاشكرا بكات و پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكایان لێ قه‌ده‌غه بكرێت.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه له ئه‌نجوومه‌نی پیران كه کۆمارییەکان زۆرینە پێکدەهێنن، کارێکی قورسە.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌نگدانێكی دیكه‌دا پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه ئیدانه‌ی زیندانیكردنی ژماره‌یه‌ك ژنه چالاكوان ده‌كات له سعوودیه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن