جيهان

رەگەزپەرستیی ترەمپ لەبەرامبەر ئەندامە ژنە ئەفریقییە ئەمریکییەکانی کۆنگرێسدا

- تویتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە چوار ژنە ئەندامی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردە ئامانج و بە "رەگەزپەرستانە" ناودەبرێن، بووەتە مژاری رۆژەڤی ئەمریکا.

Dildar Baykan, Mohammed Baqi Hussein, Muhammet Ali Kemal  | 16.07.2019 - نوێکردنەوە : 16.07.2019
رەگەزپەرستیی ترەمپ لەبەرامبەر ئەندامە ژنە ئەفریقییە ئەمریکییەکانی کۆنگرێسدا

New York

واشنتۆن- AA

تویتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە چوار ژنە ئەندامی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردە ئامانج و بە "رەگەزپەرستانە" ناودەبرێن، بووەتە مژاری رۆژەڤی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ دوێنێ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هەریەک لە ژنە موسڵمانانی ئەندامی کۆنگرێس، ئیلهان عومەر و راشیدە تلێبی و دوو ئەندامی دیکەی کۆنگرێس، ئالێکساندریا ئۆکازیۆ کۆرتێز وئایانا پرێسلی کردە ئامانج و بانگەشەی ئەوەیکرد کە بە رەگەز کۆچبەرن، سەبارەت بە وڵاتی یەکەمی ئەو ژنە ئەندامانەی کۆنگرێسیش رایگەیاند "کارەساتی تەواوەتی جیهانن، خراپترین، گەندەڵترین و پووچترین وڵاتەکانن".

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە کە باسکردنی ئەم ژنانە لەوەی کە پێویستە ئەمریکا چۆن بەڕێوەببرێت سەیرە و رایگەیاندووە "ئەم ژنانە بۆچی ناچنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و وڵاتە خراپ و پڕ لە تاوانەکانیان چاک بکەنەوە؟ دواتر وەرنەوە و پیشانی ئێمەی بدەن بە چ شێوەیەکە. ئەو شوێنانە پێویستیان بە هاوکاریی ئێوەیە و پێویستە بەزووترین کات بچنەوە ئەوێ. دڵنیام (سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران) نانسی پێلۆسی دڵخۆش دەبێت بە رێکخستنی گەشتی بەلاش بۆتان".

بەپێچەوانەی بانگەشەکانی ترەمپ، جگە لە ئیلهان عومەر سێ ئەندامە ژنەکەی دیکەی کۆنگرێس لە ئەمریکا لە دایکبوون.

لەبەرامبەریشدا ئەندامە دیموکراتە ژنەکانی کۆنگرێس ئەم گوتانەی ترەمپ-یان بە "رەگەزپەرستانە" ناوبرد.

ئۆكاسیۆ كۆرتێز له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ تره‌مپ له‌ روونكردنه‌وه‌كانیدا زمانی نه‌ژادپه‌رستیی سپی پێسته‌كانی به‌كارهێناوه‌ و نووسیویه‌تی، "تره‌مپ نیگه‌ران نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ پارتی كۆماری به‌ئاشكرا به‌ره‌و نه‌ژادپه‌رستی ببات. ئه‌مه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ بۆ ته‌واوی ئه‌مریكییه‌كان".

- تره‌مپ كۆمارییه‌كانیشی تووڕه‌كردووه‌

له‌باره‌ی تویته‌كانی تره‌مپ-ه‌وه‌ جگه له‌ دیموكراته‌كان، كۆمارییه‌كانیش له‌ كۆنگرێس كاردانه‌وه‌یان نیشاندا.

سیناتۆری كۆماری، سوسان كۆڵینس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بۆچوونی دیموكراته‌كاندا نییه‌ و رایگه‌یاند، "به‌ڵام تویته‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێس بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان، سنووری به‌زاندووه‌ و پێویسته‌ له‌و قسانه‌ پاشگه‌ز ببێته‌وه‌".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın