كاردانه‌وه‌ی توندی په‌رله‌مانتارانی ئافره‌ت دژبه تره‌مپ
- چوار په‌رله‌مانتاری ئافره‌ت سەربە دیموكراته‌كان كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كردینه ئامانج، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و باسیان له‌وه كرد كه تره‌مپ به‌ئاشكرا ده‌ستووری پێشێلكردووه.
Washington DC
واشنتۆن - AA
چوار په‌رله‌مانتاری ئافره‌ت سەربە دیموكراته‌كان كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كردینه ئامانج، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و باسیان له‌وه كرد كه تره‌مپ به‌ئاشكرا ده‌ستووری پێشێلكردووه.
ئه‌ندامانی ئافره‌ت سەربە دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه موسڵمانن ئیلهان عومه‌ر و راشیده تلێب‌ی له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئافره‌ت ئالێكساندریا ئۆكازیۆ-كۆرتێز و ئایانا پرێسلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا وه‌ڵامی تره‌مپ-یان دایه‌وه.
په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌كان كه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌كانی تره‌مپ بوونه‌ته‌وه، تره‌مپ-یان به ''ره‌گه‌زپه‌رست'' له قه‌ڵه‌مدا و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه تره‌مپ ده‌ستووری پێشێلكردووه و پێویسته دووربخرێته‌وه.
ئیلهان عومه‌ر باسی له‌وه كرد كه لێدوانی تره‌مپ ''با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون'' جێگه‌ی قبووڵ نییه و رایگه‌یاند ''تره‌مپ بەئاشكرا به‌رگری له ئه‌جێندای ره‌گه‌زپه‌رستی سپی ده‌كات و ئه‌وانه‌ش په‌لاماری ره‌گه‌زپه‌رستین به‌ئاشكرا. ده‌بێت سه‌رۆكێكی له‌و شێوه‌یه دووربخرێته‌وه''.
هه‌روه‌ها ئایانا پرێسلی باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ به‌و جۆره لێدوانانه سه‌رنجی سه‌ر كێشه راسته‌قینه‌كانی ئه‌مریكای به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا بردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ''هه‌ڵنانانه'' قبووڵ ناكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێلۆسی كه سه‌ربه دیموكراته‌كانه نامه‌یاكی ئاراسته‌ی تره‌مپ كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌و زمانه قبووڵ ناكه‌ن كه سه‌رۆك به‌كاری ده‌هێنێت.
نانسی پێلۆسی گوتی: ''سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێگه به به‌كارهێنانی زمانێكی له‌وشێوه‌یه نادات له‌باره‌ی كۆچبه‌ران''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن