Safvan Allahverdi
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
واشنتۆن- AA
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ، له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ناردووه، ره‌خنه‌ی له پڕوپاگه‌نده‌كردنی رۆژنامه‌كه بۆ په‌كه‌كه، له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینێكه‌وه، گرتووه.
واشنتۆن پۆست نامه‌كه‌ی سه‌ردار كڵچی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ره‌خنه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینێكی سه‌رده‌سته‌ی په‌كه‌كه، جه‌میل بایك له ماوه‌ی رابردوودا، له رۆژنامه‌كه، گرتووه.
كلچ نامه‌كه‌ی له‌ژێر ناونیشانی "بۆچی پۆست گوزارشته‌كانی تیرۆریستێكی بڵاوكرده‌وه؟" ره‌وانه‌ی رۆژنامه‌كه كردووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له كاتی بینینی نووسینه‌كه‌ی جه‌میل بایكدا "تووشی شۆك" بووه و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه بایك "یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه كه دڕندانه‌ترین هێرشه تیرۆریستییه‌كانی له توركیا ئه‌نجامداوه".
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست رۆژی ٥ی حوزه‌یران نووسینێكی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، جه‌میل بایكی بڵاوكردبوویه‌وه.