Dmitri Chirciu,Hemın Othman Mohammed
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
كیێڤ - AA
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤلادیمێر زهلهنسكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆكرانیا یه‌كپارچه‌یی خاكی مۆڵدۆڤا ده‌خوازێت و، رایگه‌یاند: "ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا یه‌كن له‌سه‌ر خواستی نه‌بوونی یه‌كه سه‌ربازییه رووسییه‌كان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان. رێگه ناده‌ین پلانه‌كان له‌باره‌ی به فیدراڵی كردن له‌سه‌ر وڵاته‌كانمان بسه‌پێندرێت".
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كیێڤی پایته‌خت، زهلهنسكی و سه‌رۆكوه‌زیرانی مۆڵدۆڤا، مایا ساندو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
زهلهنسكی باسی له‌وه كرد كه ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا هاوبه‌شی جێ متمانه‌ن و، رایگه‌یاند: ''ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی كردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی مۆڵدۆڤا''.
گوتیشی: ''ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا یه‌كن له‌سه‌ر خواستی نه‌بوونی یه‌كه سه‌ربازییه رووسییه‌كان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان. رێگه ناده‌ین پلانه‌كان له‌باره‌ی به فیدراڵی كردن له‌سه‌ر وڵاته‌كانمان بسه‌پێندرێت''.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی مۆڵدۆڤا ساندو، باسی له‌وه كرد كه مۆڵدۆڤا پشتیوانیی له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا ده‌كات.