Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
مێلبۆرنی – AA
له ئاكامی چوونه ناو كه‌شی ئاڵۆزی ئاسماندا له كاتی گه‌شته‌كه‌ی فڕۆكه‌ی "Air Canada كه له شاری ڤانكۆڤه‌ر-ی كه‌نه‌دا-وه به‌ره‌و سیدنی له ئوسترالیا به ڕێكه‌وتبوو ٣٧ له‌و ٢٨٤ سه‌رنشین و كارمه‌ندانه‌ی تیمی فڕۆكه‌وانی بریندار بوون، كه تیایدا بوون.
دامه‌زراوه‌ی په‌خشی ئوسترالیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌ی گه‌شتیاری جۆری Boeing 777-200 كه سه‌ر به هێڵی ئاسمانی كه‌نه‌دایه له كاتێكدا گه‌شتی ئاسمانی له نێوان ڤانكۆڤه‌ر و سیدنی ئه‌نجام ده‌دا و ٢٦٩ سه‌رنشین و ١٥ كارمه‌ندی تیمی فڕۆكه‌وانی تیادابوو له هه‌رێمی هاوایی زه‌ریای مه‌نگ كه‌وته نێو كه‌شێكی ئاڵۆزی چڕه‌وه.
فڕۆكه‌كه كه له‌ناكاو دووچاری ئه‌و دۆخه بووه‌وه به‌په‌له له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانیه‌ل ك ئینۆیه له شاری هۆنۆلۆلو-ی هه‌رێمی هاوایی به خێرایی نیشته‌وه و به‌مهۆیه‌وه ٣٧ سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه برینداربوون كه برینی نۆیان قورسه.
یه‌كێك له‌و سه‌رنشینانه جیس سمیز-ه كه خه‌ڵكی ئوسترالیایه و له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ له‌رزینی فڕۆكه‌كه به‌خه‌به‌ر هاتووه و بینیوویه‌تی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار به‌ر میچی فڕۆكه‌كه كه‌وتوون.