راده‌ستكردنی S-400 به توركیا به سێ به‌ش ده‌بێت
- راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 به توركیا به فڕۆكه ده‌كرێت و، به‌شی سێهه‌میش كه له ١٢٠ مووشه‌ك زیاتر پێكدێت به رێگه‌ی ده‌ریایی ده‌گه‌یه‌ندرێت.
Moskova
مۆسكۆ - AA
راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانیی مه‌ودا درێژی S-400ی رووسی به توركیا، به سێ به‌ش ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی TASSی رووسی، كه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه دیپلۆماسییه سه‌ربازییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 به توركیا به سێ به‌ش ده‌بێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه یه‌كه‌م به‌شی راده‌ستكردنه‌كه به توركیا به فڕۆكه ئه‌نجام دراوه و، هاتووه ''له ماوه‌یه‌كی كورتدا دووه‌م به‌شی راده‌ستكردنی S-400 به فڕۆكه ده‌كرێت. به‌شی سێهه‌میش كه له ١٢٠ مووشه‌ك زیاتر پێكدێت به رێگه‌ی ده‌ریایی ده‌گه‌یه‌ندرێت''.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه پێشتر پسپۆڕانی تورك له رووسیا مه‌شقیان بینیوه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی S-400 و، هاتووه ''له ته‌مموز و ئابدا نزیكه‌ی ٨٠ پسپۆڕی سه‌ربازیی تورك له هه‌مان ناوه‌ندی مه‌شق و راهێنان سه‌باره‌ت به S-400 مه‌شق وه‌رده‌گرن''.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن خزمه‌تی هاریكاری ته‌كنیكی سه‌ربازیی رووسیای فیدراڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پشتڕاستی ده‌ستپێكی راده‌ستكردنی سیستمی S-400 به توركیا كراوه‌ته‌وه و، ئاماژه به‌وه كراوه كه راده‌ستكردنه‌كان له‌و به‌روارانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی گرووپی یه‌كه‌م له پێداویستییه‌كانی سیستمی S-400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی مورته‌د كراوه.