Ferdi Türkten,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "موخاته‌بی بۆڵتن (راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لە كۆشكی سپی) به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵن-ه. له‌به‌رئه‌وه بڕیاربوو به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵن له‌گه‌ڵی كۆبێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌پێویستمان بزانییایه، وه‌ڵامی داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌مان به به‌ڵێ ده‌دایه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵن و دواتر سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپامان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵی. بێگومان ئێمه له‌ئێستادا به‌رنامه‌ی كاری چڕمان هه‌یه. له‌ئێستادا پێویست به شتێكی له‌و جۆره ناكات".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی بۆڵتن و كاردانه‌وه‌كانی توركیاوه پرسیار له ئه‌ردۆغان كرا، "ئایا بڕیاربوو كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بۆڵتن ئه‌نجامبدرێت و له هۆی په‌یامه‌كانیه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه؟"، ئه‌ردۆغان گوتی:
"موخاته‌بی بۆڵتن به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵنه. له‌به‌رئه‌وه بڕیاربوو به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵن له‌گه‌ڵی كۆبێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌پێویستمان بزانییایه، وه‌ڵامی داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌مان به به‌ڵێ ده‌دایه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێز ئیبراهیم كاڵن و دواتر سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپامان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵی. بێگومان ئێمه له‌ئێستادا به‌رنامه‌ی كاری چڕمان هه‌یه. له‌ئێستادا پێویست به شتێكی له‌و جۆره ناكات." له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوترا كه "با وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵی نهسهنگێنین" ئه‌ردۆغان گوتی: "پێویست ناكات".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه "ئێوه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنهكهتاندا كاردانه‌وه‌تان نیشاندا به‌رامبه‌ر قسه‌كانی بۆڵتۆن. ئایا له كۆبوونه‌وه‌ی ئهمڕۆتاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌ودا نایه‌ت؟ له‌مباره‌یه‌وه زانیارییه‌كتان به‌ده‌ست گه‌یشتووه؟"، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێوه له‌وه بڕوانن كه من چی ده‌ڵێم".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی سه‌ردانه به‌رنامه بۆ داندراوهكهی بۆ رووسیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێشتا رێككه‌وتی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه و چاوه‌ڕێی دیاریكردنی كاتهكهن له لایه‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه "(گوتتان ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئۆپه‌راسیۆن ته‌واو بووه) له‌و نزیكانه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟"، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئایا چاودێری ناكه‌ن؟ ئێمه شه‌وێك له‌وانه‌یه له‌ناكاو بچین. تا ئێستا هه‌ر ئاوا رۆیشتووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكش له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ته‌له‌فۆنی له نێوان سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌وانه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌نجام بدرێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه "ئایا داواتان كردووه؟ بۆیه ده‌ڵێن له هه‌ر ساتێك‌دا له‌وانه‌یه ئه‌نجام بدرێت"، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ده‌ڵێم هه‌ر ساتێك له‌وانه‌یه ئه‌نجام بدرێت. ئێستا له دوای ئه‌م سه‌ردانه له‌وانه‌یه پێویست بكات هه‌ر ساتێك په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین".