Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژانگ جون سه‌باره‌ت به "جه‌نگی بازرگانیی" نێوان ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا بیه‌وێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بیه‌وێت بجه‌نگێت ده‌جه‌نگین".
ژانگ جون له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به "جه‌نگی بازرگانیی" نێوان چین و ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
جون باسی له‌وه‌كرد به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانیان، چین هه‌موو جۆره رێكارێك ده‌گرێته به‌ر و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا بیه‌وێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بیه‌وێت بجه‌نگێت ده‌جه‌نگین".
ژانگ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه پێگه‌ی چین دیاره و داوای له ئه‌مریكا كرد سه‌باره‌ت به گرژییه‌كان له‌بواری بازرگانییدا "بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێگای درووست بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری درووست له‌رێگای درووسته‌وه بدۆزرێته‌وه".