Sarmand Hameed
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
غەززە - AA
لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٣٧ خۆپیشاندەر برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە، ٣٧ خۆپیشاندەر برینداربوون.
بەپێی بەیاننامەکە، ١٨ لە خۆپیشاندەرەکان بە گوللـەی راستەقینەی سەربازانی ئیسرائیلی بریندارکراون.
لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی بریندارەکانی دیکە نەخراوەتە روو.
بەپێی گوتەی شاهێدحاڵەکان، لەنێو بریندارەکاندا دوو رۆژنامەنووس هەن بەناوەکانی ئوسامە گەلحوت و حاتەم عومەر.
هەر بەپێی گوتەی شاهێدحاڵەکان، گەلحوت کە وەک رۆژنامەنووس بۆ رۆژنامەیەکی لۆکاڵی کار دەکات بە گوللـەی راستەقینە کە بەپێی گەوتووە، بریندار بووە، هەروەها عومەر کە وەک وێنەگر بۆ ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی کار دەکات، بە گوللـەی پلاستی هەردوو پێی بریندار بووە
ئەمڕۆ ھەینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەى گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو خیوەتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون و لە پێنج شوێن کۆبوونەوە.
سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و بریندارکراون.