Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كۆتایی به هه‌وڵی زیادكردنی پرسیاری هاووڵاتیبوون هاتووه بۆ ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی له ٢٠٢٠ ئه‌نجام ده‌درێت.
تره‌مپ وازی له پێداگری پرسیاری هاووڵاتیبوون هێنا كه ببووه هۆی مشت‌ومڕ له رای گشتیی ئه‌مریكادا.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له كۆشكی سپی، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای كۆتایی هێنان به هه‌وڵی زیادكردنی پرسیاری هاووڵاتیبوون له سه‌رژمێریدا، به‌ڵام هه‌موو رێگا یاساییه‌كان به‌كارده‌هێنێت و، دیاری ده‌كه‌ن كه كێ هاووڵاتی ئه‌مریكییه و كێش نییه.
گوتیشی: ''٢٠ میلیار دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ین و سه‌رژمێری ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانین ئاسانترین شت له خه‌ڵك بپرسین كه ئایا هاووڵاتی ئه‌مریكین یان نا، ئه‌وه زۆر كۆمیدییه''.
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام بۆ ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه په‌نا بۆ ئه‌و رێگه‌یه نه‌بات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، رایگه‌یاندبوو كه ده‌خوازن له سهرژمێرییهكهی ساڵی ٢٠٢٠دا لە دانیشتوانی ئەمریکا بپرسن کە ئایا هاووڵاتی ئەمریکان هەیە یان پەناخوازن، به‌ڵام رووبه‌ڕووی رێگری دادگا بووه‌وه.