Muhammet Ali Kemal,Osman Bayramaliyev,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئێران ته‌نها كێشه ده‌خوڵقێنێت و بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا تاوتوێ ده‌كه‌ن".
دۆناڵد تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێریی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "ئێران ته‌نها كێشه ده‌خوڵقێنێت، ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا تاوتوێ ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "یه‌ك یان دوو كه‌شتیی له رووداوه‌كه‌وه گلاون" و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته رێككه‌وتنێكی نووسراو له‌نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیادا نییه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌رچاوه‌كانی خۆی له بواری وزه‌دا به‌كارده‌هێنێت، له‌و ناوچه‌یه كهشتییگهلی نه‌وتهه‌ڵگری زۆری نییه و زۆرینه‌ی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كهشتییگهلی جه‌نگیین.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی تره‌مپ و ماكرۆن
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆشكی سپی رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جارێكی دیكه گه‌یشته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "رێگه نه‌ده‌ن به هیچ جۆرێك ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، گاریت ماركیوز-یش له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه له نزیكه‌وه چاودێری هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی تانكه‌رێكی به‌ریتانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و نووسیوویه‌تی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانانی له به‌رامبه‌ر كاره زیانبه‌خشه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه".