Muhammed Emin Canik,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
بۆینس ئایریس – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین، جۆرج فاوری رایگه‌یاند كه حیزبوڵڵای لوبنانی و ئه‌و دامه‌زراوه و كه‌سانه‌یان خستۆته لیستی تیرۆره‌وه كه په‌یوه‌ندییان به "كاری تیرۆریستی و ئابووری ئه‌و رێكخراوه‌وه" هه‌یه.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ دوای "دووه‌مین كۆنفرانسی ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه به‌شدارییان تیادا كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین، جۆرج فاوری رایگه‌یاند كه حیزبوڵڵای لوبنانی و ئه‌و دامه‌زراوه و كه‌سانه‌یان خستۆته لیستی تیرۆره‌وه كه "په‌یوه‌ندییان به كاری تیرۆریستی و ئابووری ئه‌و رێكخراوه‌وه" هه‌یه.
فاوری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ئاكامی ئه‌نجامدانی هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌ی رۆشنبیری جوله‌كه‌كان له ١٩٩٤ له بۆینس ئایریس ٨٥ كه‌س بوونه قوربانی و به گرنگی زانی كه ئه‌و رووداوه به زیندوویی بهێڵدرێته‌وه و گوتی: "له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی ناوچه‌كه هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حیزبوڵڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان چه‌ند مه‌ترسیداره".
پۆمپیۆش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی رۆشنبیری جوله‌كه‌كان به حیزبوڵڵا ئه‌نجام داوه و گوتی: "ئه‌و جۆره هێرشانه بیریان خستینه‌وه كه تیرۆر مه‌ترسییه‌كی وه‌همی نییه بۆ سه‌ر ئێمه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له ئه‌رجه‌نتین كرد بۆ خستنه لیستی تیرۆریستی حیزبوڵڵا و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌یه و هیوای خواست وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌رجه‌نتین بكه‌ن.