Hemın Othman Mohammed
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕانه‌ی پاش هێرشه تیرۆریستیه‌كانی برۆكسل موسوڵمانانی كردۆته ئامانج، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما رایگه‌یاند: "داعش، له ئه‌ورووپا هێرشه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش موسوڵمانان ده‌كوژێت".
له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له ئه‌رجه‌نتین، ئۆباما له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كاسا رۆسادا له بۆینس ئایرسی پایته‌خت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته موریسیو ماكری كۆبووه و پاشان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
ئۆباما، بانگه‌وازی سیناتۆری ئه‌مریكی تێد كروزی ره‌تكرده‌وه كه پاش هێرشه‌كانی برۆكسل داوای كردبوو ده‌ست به شه‌پۆلێك هێرش بكرێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی موسوڵمانانی تێدا ده‌ژین.
ئۆباما، باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌وڵدان بۆ به‌ئامانج گرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن "هه‌ڵه‌یه و هه‌وڵی ئه‌مریكی نییه" و گوتی: "یه‌كێك له‌و شته گرنگانه‌ی ئه‌مریكای به‌هێز كردووه، ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵگایه‌كی موسوڵمانه كه وڵاتی خۆش ده‌وێت و سه‌ركه‌وتنی نائاسایی به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
- "شكستپێهێنانی داعش، له پێشینه‌ترین كاری داهاتووه"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه داعش له هه‌موو شوێنیكی جیهان مێشكی گه‌نجانی ژه‌هراوی كردووه و گوتی: "داعش، كه‌سانی بێ تاوان ده‌كوژێت كه ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌یه جیاواز له‌و رێكخراوه باوه‌ڕیان به ئیسلام هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئۆباما ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌لای خۆیه‌وه شكستپێهێنانی داعش له پێشینه‌ترین كاری داهاتووه و گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش تا ئه‌و كاته‌ی له عێراق و سووریا له‌ناویان ده‌به‌ین".