بوێنس ئایریس – AA
دوای ئه‌وه‌ی هەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین له یاریی كۆتاییی پاڵه‌وانێتیی كۆپا ئه‌مێریكا له هەڵبژاردەی به‌ڕازیلی برده‌وه، جەماوەر و هاندەرانی ئه‌رجه‌نتین رژانه سه‌ر شه‌قام.
به بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به یه‌ك گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ، تامه‌زرۆیی بۆ پاڵه‌وانێتیی كۆپا ئه‌مێریكا دوای ٢٨ ساڵ كۆتایی هات و به درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌وه، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆنێل مێسی گەورەترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

دوای ئه‌وه‌ی هەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین له یاریگای ماراكانا له شاری ریۆ دی جانێرۆ باشووری رۆژهەڵاتی به‌ڕازیل توانی به تۆماركردنی یه‌ك گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بباته‌وه، هه‌زاران له جەماوەر و هاندەرانی ئه‌رجه‌نتین به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌و سه‌ركه‌وتنه رژانه سه‌ر شه‌قام.
هه‌زاران هاووڵاتی له شاری بوێنس ئایریسی پایته‌خت گردبوونه‌وه و به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی درووشم بۆ مێسی، ئه‌وانه‌ی به ئۆتۆمبێله‌وه ده‌هاتن به لێدانی هۆرن به‌شدارییان له‌و خۆشییه‌دا ده‌كرد. به‌شداربووان ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بیرچووبووه‌وه و ره‌چاوی دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌ده‌كرد.
