Muhammed Emin Canik,Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
بۆینس ئایرس - AA
له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌رجه‌نتین خۆپیشاندان سازكرا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، مۆریسیۆ ماكری.
دوای ئه‌وه‌ی مۆریسیۆ ماكری له هه‌ڵبژاردنه پێشوهختیهكهی ئه‌رجه‌نتیندا له‌سه‌دا ٣٢ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و كه‌وته دوای ئه‌لبێرتۆ فێرناندز، له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتینی، لویس براندۆنی هه‌زاران كه‌س له ناوچە جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانیان ساز كرد به مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن له حكوومه‌ت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له بۆینس ئایرسی بایته‌خت هه‌زاران كه‌س بۆ پشتیوانیکردنی مۆریسیۆ ماكری له ئۆبیلیسكۆ دیكیلیتاشی ناوه‌ندی شار گردبوونه‌وه و به‌ره‌و بینای سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت جاسا رۆسادا رێپێوانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران كه به دروشمی ''با به‌رگری له وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین'' رژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانیان بۆ حكوومه‌ت ده‌ربڕی.
خۆپیشاندانه‌كه كه كاتژمێر ١٦:٣٠ به كاتی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد تا كاتژمێر ٢٠:٠٠ به‌رده‌وام بوو.
خۆپیشانده‌ران دووباره گرتنەوەی ده‌سه‌ڵات لە لایەن سه‌رۆكی پێشوو، كریستینا كیرشنهر-یان ره‌تكرده‌وه و دروشمی ''ئه‌رجه‌نتینی بێ كریستینا''یان ده‌گوته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین، مۆریسیۆ ماكری له باڵكۆنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كاسا رۆساداوه سڵاوی له‌و كه‌سانه كرد كه بۆ پشتیوانیكردنی گردبووبوونه‌وه، هاوكات به هۆی خۆپیشاندانه‌كه‌وه رێگاكانی هاتوچۆ گیران، دواتر خۆپیشاندانه‌كه به‌بێ هیچ رووداوێك كۆتایی هات.
دوای خۆپیشاندانه‌كه مۆریسیۆ ماكری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند ''سوپاستان ده‌كه‌م كه هه‌لی ئه‌وه‌تان پێدام سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی لێتان كردم. ئێمه بڕیاری گۆڕانمان داوه چونكه ده‌توانین پێشبكه‌وین. بۆ ئه‌وه‌یش هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین. سێ ساڵ زۆر كه‌مه بۆ گۆڕینی مێژوو و ئێمه له‌وه‌دا سه‌رده‌كه‌وین''.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتین، لویس براندۆنی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و داوای كرد پشتیوانانی حكوومه‌ت له گۆڕه‌پانه‌كان كۆببنه‌وه.
- هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانی ئه‌رجه‌نتین
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه له ئه‌رجه‌نتین وه‌ك كورته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌بینرێت، بۆ دیاریكردنی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت كه له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی هه‌مووان به رابه‌رایه‌تی ئه‌لبێرتۆ فێرناندز كه ئۆپۆزسیۆنه له‌سه‌دا ٤٧ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، گۆڕان به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، مۆریسیۆ ماكری له‌سه‌دا ٣٢ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا.
رۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، گرژییه‌كی زۆر له بازاڕی ئه‌رجه‌نتین دروست بوو، زیانی دراوی پیزۆی ئه‌رجه‌نتینی به‌رامبه‌ر دۆلار سه‌دا ٣٠ی تێپه‌ڕاند و پله‌ی مه‌ترسی وڵات له ٨٠٠هوه بۆ هەزار و٨٠٠ به‌رز بووه‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئەلبێرتۆ فێرناندز کە به پارێزه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ده‌وڵه‌ت و كاندید بۆ جێگری سه‌رۆك، كریستینا كیرشنهر و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی گۆشه‌گیری ناسراوه. کریستینا كیرشنهر نزیكه‌ی هه‌زار دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ''ده‌فته‌ره‌كانی به‌رتیل'' كه گه‌وره‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
یەک رۆژ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پاشه‌كشه‌كردنی ئابووری ئه‌و وڵاته گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ بێ متمانه‌یی جیهان به حكوومه‌ته‌كه‌ی ئەلبێرتۆ فێرناندز- کریستینا كیرشنهر.