Muhammed Emin Canik
03 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
بوێنس ئایریس – AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئه‌رجه‌نتین گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته ٥٢ تووشبووی دیكه كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و ٦٤٨ كه‌س. به تۆماركردنی پێنج هه‌زار و ٣٧٦ حاڵه‌تی دیكه‌یش، ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته ٢٠١ هه‌زار و ٩١٩ كه‌س.
- چیلی
٧٥ تووشبووی دیكه‌یش له چیلی گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌یش تاكوو ئێستا له‌و وڵاته نۆ هه‌زار و ٦٠٨ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها به تۆماركردنی دوو هه‌زار و ٨١ حاڵه‌تی دیكه كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته ٣٥٩ هه‌زار و ٧٣١ حاڵه‌ت.
٣٣٢ هه‌زار و ٤١١ تووشبووش له چیلی چاك بوونه‌ته‌وه. هه‌زار و ٤٣٧ تووشبوو هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن كه ره‌وشی ته‌ندروستی ٢٣٤یان ناجێگیره.
تاكو ئێستا له‌و وڵاته یه‌ك ملیۆن و ٦٧٣ هه‌زار و ٢٨٩ پشكنین ئه‌نجام دراوه.