Muhammed Emin Canik
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
بوێنس ئایریس ــ AA
جارێکی دیکە لە شاری سانتیاگۆ پایتەختی چیلی، خۆپیشاندان دژبە حکوومەتی دەستی پێکرایەوە و تیادا داوای دەستلەکار کێشانەوەی سەرۆکی ئەو وڵاتە ، سێباستیان پینێر کرا.
میدیاکانی چیلی بڵاویان کردەوە، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر لە گۆِەپانی ئیتاڵیا کە ناوەندی خۆپیشاندانەکانە لە شاری سانتیاگۆ گردبوونەتەوە.
بەپێی میدیاکان لە خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوایان کرد سەرۆکی وڵات سێباستیان پینێر دەستلەکار بکشێنێتەوە، ھەروەھا ئەو خۆپیشاندەرانەیش کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن.
میدیاکانی چیلی ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا، پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان روویداوە.
