Emre Aytekin,Muhammet Tarhan
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٥٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزاری تێپەڕاند.
ماڵپەڕی "Worldometers" نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای لە جیهاندا بڵاوکردەوە و ئەوی خستەڕوو کە تا ئێستا لە جیهاندا یەک ملیۆن و ٣٧٧ هەزار و ٧٦٢ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی نوێترین ئامارەکان ٥٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزار و ٥٨٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تا ئێستا لە جیهاندا تۆمار کراوە و ٤٠ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٨٩٥ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە ١٦ ملیۆن و ٤٢٣ هەزار و ٢٩٥ توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە لەژێر چارەسەردان.
زۆرترین حاڵەتی کۆرۆناش لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە ١٢ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٢٦ حاڵەتی توشبوون و ٢٦٠ هەزار و ٢٨٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بووە.