Dildar Baykan
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن-AA
پشکنینی کۆرۆنای دۆناڵد جۆن ترەمپ کە گەورەترین منداڵی دۆناڵد ترەمپ-ە پۆزەتیف دەرچوو.
گوتەبێژی کوڕەکەی ترەمپ روونکردنەوەیەکی نووسراوی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خستوەتەڕوو کە تیایدا هاتووە: "پشکنینی ئەم هەفتەیەی دۆناڵد جۆن ترەمپ پۆزەتیف بووە و لە ئێستادا کەرەنتین کراوە".
باس لەوەش کراوە کە ناوبراو هیچ نیشانەیەکی توشبوون بە ڤایرۆسەکەی تیادا بەدینەکراوە.
لە مانگی رابردووشدا، دۆناڵد ترمپ و مێلینا ترەمپی هاوسەری تووشی کۆرۆنا بووبوون، دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبووبوونەوە و گەڕانەوە کۆشکی سپی.
هەر لەو ماوەیەشدا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی کۆشکی سپی تووشی کۆرۆنا بوون.
بەڵام دۆناڵد جۆن ترەمپ و بەشێکی زۆر لە تیمی هەڵبژاردنی ترەمپ لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمدا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.