Muhammed Emin Canik
16 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2021
بۆینس ئایرس - AA
لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٦٠ كه‌س بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بەڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣ هه‌زار و ١٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، بەوەیش تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٣ ملیۆن و ٧٤٦ هه‌زار و ٦٨١ كه‌س.
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٦٠ كه‌س بەهۆی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌وکەسانه‌ی کە بەهۆی ئە‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٦٥ هه‌زار و ٤٤٤ كه‌س.
هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەی کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن و ٢٦٣ هه‌زار و ٢٩٥ کەس.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه لە سەرانسەری جیهان لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە.