Ömer Yetkin Acar,Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ساوپاوڵۆ- AA
هێلیکۆپتەری T129 ATAKی تورکی یەکەم نماییشی ئەدا و فڕینی لە فەرماندەیی گەشتە ئاسمانییەکان لە بنکەی فۆرت ریکاردۆ کێرک لە توبێت، ئەنجامدا.
میدیای بەڕازیل بە بایەخەوە لە نمایشی فڕینی هێلیکۆپتەرەکەی روانی و ئەو سەرباز و فڕۆکەوانە بەڕازیلییانەی کە لە رێورەسمەکەدا بەشداربوون، بە جۆش و خرۆشەوە تەماشای ئەدا و فڕینی هێلیکۆپتەری T129 ATAKی تورکییان کرد کە لە لایەن فڕۆکەوانەکانی هەردوو وڵاتەوە، پێکەوە بەکاردەهێنرا.
سەرۆکی پەیوەندییەکان و بە بازاڕکردنی دامەزراوەیی لە کۆمپانیای تورکی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و گەشتە ئاسمانییەکان، تامار ئۆزمەن لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە پێشانگای LAAD لە شاری ریۆ دی جانیرۆ سەردانی بەڕازیل-یان کردووە و بەلەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی ئەم وڵاتە، پلانی ئەنجامدانی ژمارەیەک نمایشی فڕینیان داناوە.
تامار ئۆزمەن گوتی: "بە هاوکاریی باڵیۆزی تورکیا لە بەڕازیل و مولحەقی سەربازییمان لە باڵیۆزخانەکە، پلانمان وایە هێلیکۆپتەرەکە لە باخچەی باڵیۆزخانەکەمان بنیشێنینەوە و لەوێ کۆمپانیاکەمان و هێلیکۆپتەری T129 ATAKی تورکی بە سەرجەم ئەو باڵیۆز و مولحەقە سەربازییانەی ئامادە دەبن، بناسێنین".