Berad Büyük,Muhammet Ali Kemal
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی رکابەرییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمێریکادا کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوورەوە رێکخراوە، هەڵبژاردەی پێرو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی چیلی بردەوە و بۆ یاریی کۆتایی سەرکەوت.
لە قۆناغی نیوەی کۆتایی ٤٦ەمین کۆپا ئەمێریکا کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی پێرو و چیلی لە یاریگای گرێمیۆ لە شاری پۆرتۆ ئالێگری، بەیەکگەیشتن.
هەڵبژاردەی پێرو لە خولەکی ٢١دا لە رێگەی ئێدیسن فلۆرێس و لە خولەکی ٣٨دا لە رێگەی یۆشیمار یۆتون و لە خولەکی ٩٠+١دا لە رێگەی پاوڵۆ گوێرۆ-وە توانی سێ گۆڵ تۆماربکات و لەبەرامبەردا ئێدواردۆ ڤارگاسی یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی نەیتوانی ئەو لێدانە سزایەی لە خولەکی ٩٠+٥دا بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەژمارکرا، بۆ گۆڵ بگۆڕێت و بەو شێوەیەش یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندیی پێرو کۆتایی هات و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا کاتژمێر ٢٣:٠٠ رۆژی یەکشەممە حەوتی تەمووز لە نێوان بەڕازیل و پێرودا ئەنجامدەدرێت.