Doga Kirmizioglu,Rewa Mahmood Hasan
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
لە نۆیەم رۆژی پێشبڕکێی تێنسی سەرزەوی کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، یاریزانی ئیسپانی ژمارە سێ، رافائیل نەداڵ و سام کوەری لە چارەکی کۆتایی کوڕاندا بەریەک کەوتن.
رافائیل نەداڵ لە کێبڕکێکەدا کە دوو کاتژمێر و حەوت خولەکی خایاند، بە سێ سێتی ٧-٥، ٦-٢، ٦-٢ لە ئەنجامدا ٣-٠ لە رکابەرەکەی بردەوە و بەمەش سەرکەوت بۆ نیوی کۆتایی خولەکە.
نەداڵی ٣٣ ساڵ لە نیوەی کۆتاییدا بەر ژمارە دووی سویسرایی رۆجەر فێدێرێر دەکەوێت.