ویمبڵدۆن .. فێدرێر و جۆكۆڤیج به‌ره‌وڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
- یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی ویمبڵدۆن كه تاكه گراند سلامه له‌سه‌ر یاریگای چیمه‌ن ئه‌نجامده‌درێت، له‌سه‌ر ئاستی پیاوان، ده‌بێته مایه‌ی جۆش و خرۆشی زۆر.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی ویمبڵدۆن كه تاكه گراند سلامه له‌سه‌ر یاریگای چیمه‌ن ئه‌نجامده‌درێت، له‌سه‌ر ئاستی پیاوان، ده‌بێته مایه‌ی جۆش و خرۆشی زۆر. ریزبه‌ندی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان، جۆكۆڤیج به‌ره‌وڕووی فێدرێر ده‌بێته‌وه كه له نیوه‌ی كۆتاییدا له رافایل نادالی برده‌وه.
سبه‌ینێ كاتژمێر ١٦:٠٠ به‌كاتی هه‌ولێر یارییه‌كه له یاریگای ناوه‌ندیی كه ١٥ هه‌زار بینه‌ر له‌خۆده‌گرێت، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فێدرێر له‌پێناو ٢١ه‌مین و جۆكۆڤیج له‌پێناو ١٦یه‌مین نازناوی گراند سلامدا به‌ره‌وڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
- ئامانجی فێدرێر گه‌یشتنه‌وه‌یه به ناڤراتیلۆڤا
رۆجێ فێدرێر كه به بردنه‌وه‌ی هه‌شت نازناوی ویمبڵدۆن، زۆرترین نازناوی له‌سه‌ر ئاستی پیاوان له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت و سبه‌ینێ ببێته پاڵه‌وان، ئه‌وا ده‌بێته هاوبه‌شی ژماره‌ی پێوانه‌ی ژنه تێنسزانی ئه‌مریكی، مارتینا ناڤراتیلۆڤا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن