Muhammet Nazım Taşcı
28 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2020
ئەنقەرە- AA
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل بڵاوی کردوونەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٦ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە.
بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٢٥ هەزار و ٥٩٨ کەس.
هەروەها ٢٠ هەزار و ٥٩٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکراون و ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتوونەتە، ٤١١ هەزار و ٨٢١ کەس.
بەمشێوەیە بەڕازیل لەنێو وڵاتانی ئەمریکای لاتیندا زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تیادا تۆمارکراوە.