جنێڤ – AA
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه متمانه‌كردن به رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه له ١٩٤٨ به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا وه‌ك جاران نه‌ماوه و له سه‌ختترین قۆناغی ژیانی دایه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه له پێناو ته‌ندروستی گشتیی‌دا كار ده‌كات و تاكه پلاتفۆرمێكی نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌پێكراوه له كه‌رتی ته‌ندروستیدا له رووبهرێكدا كارده‌كات كه دانیشتووانی نزیكه‌ی حه‌وت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن كه‌سه جیهان.
په‌تای جیهانگیری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ته‌ندروستییه جیهانی ته‌نیبێته‌وه، وه‌ك بڵێی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كردووه‌ته ئامانج.

ترسی په‌تاكه كه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌وڵی تۆمهتباركردنیشی هێناوه‌ته ئاراوه و به‌مهۆیه‌وه چاوه‌كان له‌سه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و چینن كه ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵداوه.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به "شاردنه‌وه‌ی رۆڵی چین له په‌تاكه و ته‌نانه‌ت هاندانی ئه‌و وڵاته‌ش، بوونه دارده‌ستی چین، دره‌نگ بهخۆكهوتن بۆ راگه‌یاندنی دۆخی له‌ناكاوی جیهانی و راگه‌یاندنی به په‌تای جیهانگیر و به‌هۆی چه‌ندین جار داواكردن له وڵاتان كه 'سنووره‌كانیان به رووی چیندا دانه‌خه‌ن' رۆڵی زۆری گێراوه له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند رۆژێكه جگه له چین رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییش ده‌كاته ئامانج. تره‌مپ ته‌نها به تۆمه‌تباركردنی رێكخراوه‌كه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو رێنمایی داوه بۆ بڕینی هاوكارییه ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و رێكخراوه.
- سێ ساڵ لهمهوبهربهڕێوهبهری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس به گه‌رمی پێشوازی لێ كرا بۆ ئه‌م ئه‌ركه
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه له ٧ی نیسانی ١٩٤٨ له شاری جنێڤ له سویسرا دامه‌زرێندرا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ١٥٠ نووسینگه و نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس له ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هه‌ڵبژێردرا و له یەکی ته‌مووزی هه‌مان ساڵدا ده‌ستبه‌كار بوو.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس توانی له ركابه‌ره به‌ریتانییه‌كه‌ی ده‌یڤید نابۆرۆ بباته‌وه و له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ چالاكییه‌كی شایسته‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ رێك خرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس له ٢٠٠٥-٢٠١٢ وه‌زیری ته‌ندروستی و له ٢٠١٢-٢٠١٦ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌سیوپیا بووه.
- رۆڵی ئه‌مریكا چۆنه له دابینكردنی بوودجه بۆ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی
١٩٤ وڵاتی ئه‌ندام له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و دامه‌زراوه ئارهزوومهندهكان به دوو شێوه‌ی "خزمه‌تی باجلێدراو" و "خزمه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه" بوودجه‌ی رێكخراوه‌كه دابین ده‌كه‌ن.
وڵاتانی ئه‌ندام به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان و گه‌شه‌ی ئابوورییان ساڵانه پاره‌ی ئه‌ندامێتییان له رێكخراوه‌كه ده‌ده‌ن كه ده‌كاته نزیكه‌ی له سه‌دا ١٧ی بوودجه‌ی رێكخراوه‌كه.
رێكخراوه‌كه له ئاماده‌كاری رۆژژمێری بوودجه‌ی دوو ساڵی خۆیدا له بوودجه‌ی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بوودجه‌كه‌ی به به‌راورد به قۆناغی پێشوو له سه‌دا نۆ زیاد كردووه و گه‌یاندوویه‌تی به چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئه‌مریكا له سه‌دا ١٤،٦٧ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی دابین ده‌كات و نزیكه‌ی ٤١٢ ملیۆن دۆلاریش ساڵانه هاوكاری رێكخراوه‌كه ده‌كات.
به‌م جۆره ئه‌م هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا ساڵانه ده‌یدات به رێكخراوکە ده‌گاته سه‌رووی ١١٨ ملیۆن دۆلار و نزیكه‌ی ئه‌و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاره‌ی ده‌شمێنێته‌وه له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه بۆ رێكخراوه‌كه دابین ده‌كرێت.
- له‌وانه‌یه بیل گه‌یتس ببێته هاوكاری ژماره یه‌كی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی
ئه‌مریكا كه له بوودجه‌ی قۆناغی ٢٠١٨-٢٠١٩ی رێكخراوه‌كه له كۆتایی ٢٠١٩ زیاتر له ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ رێكخراوه‌كه دابین كرد. به‌دوای ئه‌ویشدا دامەزراوەی بیل-مێلیندا گه‌یتس و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا هاتن.
به‌ڵام چین كه بووه‌ته ئامانجی ره‌خنه‌كان به دابینكردنی ٤٣ ملیۆن دۆلار بۆ رێكخراوه كه ده‌كاته رێژه‌ی له سه‌دا ٠،٢١ له ریزی ٤٩ی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌كات كه نزیكه‌ی ٣٨ ملیۆن دۆلاری ئه‌و هاوكارییه‌ش پاره‌دانی ناچارییه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوای راگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رێكخراوه‌كه هاوكاری ژماره یه‌كی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بیل گه‌یتس بێت.
- رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تره‌مپ به "به‌سیاسیكردنی" ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمه‌تبار ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس كه بووه‌ته ئامانجی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته "قورس" و "نه‌بڕاوه‌كان"ی تره‌مپ زمانێكی "نه‌رم" به‌كارده‌هێنێت. ئه‌و له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌نگۆكانی تره‌مپ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌و په‌تايه جیهانگیره به سیاسی نه‌كرێت.
- ئایا تۆمه‌ته‌كانی تره‌مپ له‌جێی خۆیدان؟
جگه له ئه‌مریكا چه‌ندین وڵاتی دیكه به‌تایبه‌ت ژاپۆن و تایوان ره‌خنه له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌گرن و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه "دره‌نگ" بڕیاری داوه و بڕیاره‌كانیشی "لێكدژی"یان پێوه دیار بووه.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه ئه‌نجامی دا كه له یەکی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان ناوه‌ندی ویلایه‌تی هۆبه‌ی له چین سه‌ری هه‌ڵدا به‌مجۆره بوو:
١٤ی كانوونی دووه‌م رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی چین له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه.
٢٠ی كانوونی دووه‌م: رێكخراوه‌كه ئاشكرای كرد كه ڤیرۆسهكه زیاتر له ئاژه‌ڵه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سنوورداریش بێت به‌هۆی به‌ركه‌وته‌ی نزیكه‌وه له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
٢١ی كانوونی دووه‌م: له چین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته شه‌ش كه‌س. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، گینگ شوانگ باسی له‌وه كرد كه له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه تا ئێستا زانیاریانداوه به رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار.
٢٣ی كانوونی دووه‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هێشتا زووه ''باری له‌ناكاوی ته‌ندروستیی نێوده‌وڵه‌تی'' له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه رابگه‌یه‌نن كه به خێرایی له چین بڵاوبووه‌ته‌وه.
٢٤ی كانوونی دووه‌م: دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس له په‌كین له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی كۆبووه‌وه، ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته كرد بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتوویه‌ته‌به‌ر و رایگه‌یاند ''رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماده‌یه به پێی پێویست پێداویستییه‌كانی چین دابین بكات. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ته‌واو باوه‌ڕی به توانای چین هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا''.
٢٩ی كانوونی دووه‌م: هه‌ر دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس باسی له‌وه كرد كه شه‌ش هه‌زار و ٦٥ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له‌و وڵاته تۆماركراوه و ١٣٢ كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هۆشداری ئه‌وه‌شی دابوو كه توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه زۆر به‌رزه.
٣٠ی كانوونی دووه‌م: رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی باری له‌ناكاوی ته‌ندروستیی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی Covid-19 راگه‌یاند بۆ ئه‌و بڕیاره‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگه‌یاند ''هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی چین نییه، به‌ڵكو رووداوی نێو وڵاتانی دیكه‌یه''، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هیچ هۆكارێك نییه چالاكی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین و گه‌شت بۆ ئه‌و وڵات سنووردار بكرێت. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو بێ متمانه‌یی نییه به چین، به‌ڵكو به‌ره‌نگاری ئه‌و وڵاته دژبه ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌روو چاوهڕوانییهوهیه".
٣١ی كانوونی دووه‌م: سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بانگه‌وازی كرد كه ''سنووره‌كانتان له‌گه‌ڵ چین دامه‌خه‌ن''. گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه، كریستیان لیندمیهر باسی له‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تانی دیكه هۆكاری زۆر گه‌وره‌ن بۆ به‌كراوه‌ی هێشتنه‌وه‌ی هاتوچۆی فه‌رمی سنوور له‌گه‌ڵ چین. لیندمیهر زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی خسته روو كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شت و بازرگانی نه‌كردووه بۆ چین، ئه‌وه‌شی دووباره كرده‌وه''.
سێی شوبات: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس دووپاتیكرده‌وه كه دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی بازرگانی و گه‌شتن بۆ چین.
١١ی شوبات: رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند كه ناوی (2019-nCoV)یان ناوه له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "Covid-19" كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا.
٢٢ی شوبات: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس داوای ٦٧٥ ملیۆن دۆلاری له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ زیاتر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی Covid-19.
٢٦ی شوبات: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دژی ئه‌وه‌ن وشه‌ی ''په‌تا'' بۆ Covid-19 به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه نیگه‌رانی قوڵی نیشان دا به به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له ئیتاڵیا، ئێران و كۆریای باشوور.
٢٧ی شوبات: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانی دیکە گه‌یشتووه‌ته خاڵی دیاریكراو.
٢٨ی شوبات: رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاستی مه‌ترسی جیهانیی Covid-19ی له ''به‌رز''ه‌وه گه‌یانده ''زۆر به‌رز''.
دووی ئادار: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس باسی له‌وه كرد كه Covid-19 له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی چین زۆر به‌خێراتر بڵاوبووه‌ته‌وه و جیهانی گۆڕیوه بۆ ''ناوچه‌یه‌كی نه‌ناسراو''.
شەشی ئادار: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ئاشکرای کرد تا ئێستا، ١٠٠ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد سنووردارکردنی هاتوچۆ بکەن بە کاری لەپێشینە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
نۆی ئادار: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ئەوەی خستەڕوو کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە زۆربەی وڵاتاندا بڵاوبووەتەوە و هەڕەشەی ڤایرۆسەکە زۆر جددییە.
١١ی ئادار: رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڤایرۆسەکەی وەک پەتایەکی نێودەوڵەتی راگەیاند.
١٢ی ئادار: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەتواندرێت ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کۆنترۆڵ بکرێت.
١٣ی ئادار: رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەورووپای وەک ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە راگەیاند.
١٨ی ئادار: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگەیاند "وەستاندنی چالاکییە وەرزشییەکان، کۆنسێرت و کۆبوونەوە جەماوەرییەکان دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا".
٢٠ی ئادار: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگەیاند رێکخراوەکەیان لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای چینی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کەلوپەلی پزیشکی لە پەیوەندیدان.
٢٤ی ئادار: گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، مارگەریت هاریس ئەمریکای وەک ناوەندی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ناساند.
٢٧ی ئادار: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگەیاند "دۆزینەوەی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لانیکەم ١٢- ١٨ مانگی پێدەچێت".
٣١ی ئادار: سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گیوتێرێس رایگەیاند "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) جیهان رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا گەورەترین قەیرانە".
یەکی نیسان: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگەیاند "پێشتر جیهان رووبەڕووی پەتایەکی لەم شێوەیە نەبووەتەوە. ڤایرۆسێکی نادیار و مەترسیدارە. لەوە نیگەرانین کە بەخێرای بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە".
هەشتی نیسان: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی ترەمپ ئاراستەی رێکخراوەکەیانی کردبوو بەهۆی سەرنەکەوتنیان بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) رایگەیاند "ئەم ڤایرۆسە تێکەڵی سیاسەت مەکەن. تەنها کاتێک دەتوانن بیکەن بە پرسێکی سیاسی کە بتانەوێت تەرمی زیاتر ببینن"، بەمشێوەیە گابرایسەس بەبێ ئەوەی ناوی ترەمپ بهێنێت ناڕاستەوخۆ داوای لێ کرد لە بری کۆرۆنا پرسی دیکەی سیاسی زۆر هەیە تا خۆی پێوە سەرقاڵ بکات.
١٣ی نیسان: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ هەڵپەساردنی ئەو سندوقانەی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تەرخانی کردبوو رایگەیاند "ئەوەندەی ئێمە دەزانین هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوەیە رێکخراوەکە لایەنگری چینی کردووە، هیوادارم هاوکارییەکانیان بۆ سندوقەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەردەوام بێت".
١٥ی نیسان: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگەیاند "ئەمریکا دۆستێکی بەخشندە و لەمێژینەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە و بڕیارەکەی ترەمپ بۆ وەستاندنی سندوقی هاوکارییەکانی رێکخراوەکە نیگەرانی کردوون".
١٧ی نیسان: گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند "ئەمریکا هەمیشە هاوبەشێکی بێ وێنەی ئێمەیە".
ئەو رەخنانەی رووبەڕووی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکرێنەوە هۆکاری خۆیان هەیە، کاتێک لە ٣٠ی کانوونی یەکەمدا پسپۆڕانی پەتا لە جیهاندا دۆخی بەپەلەیان راگەیاند، رێکخراوەکە داوای لە چین کرد سنوورەکانی دابخات و لە هەمان کاتدا جەختی لەوەش کردەوە کە جیهان رووبەڕووی پەتایەکی نێودەوڵەتی نابێتەوە.
بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رێکخراوەکە شکۆی خۆی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنێتەوە پێویستە لەمەودوا هەوڵەکانی دۆزینەوەی پێکوتەی تایبەت بە کۆرۆنا خێرا بکات و دوای کۆتایی هاتنی پەتاکەش دەست بە قۆناغێکی نوێی چاکسازی بکات.
news_share_descriptionsubscription_contact

