Emre Aytekin,Selen Temizer
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
واشنتۆن/ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند كه به‌رگریی ده‌كات له هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر سووریا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر په‌یامی ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سه‌ر سووریا بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ نووسیوویەتی: "رووسیا گوتبووی له هه‌ر مووشه‌كێك ده‌دات كه ئاراسته‌ی سووریا بكرێت. كه‌واته ئاماده‌به رووسیا، چونكه مووشه‌كه‌كان دێن، هه‌م مووشه‌كی باش، نوێ و ژیر. نابنه هاوبه‌شی ئاژه‌ڵێكی مرۆڤ كوژ به غاز كه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و چێژی لێوه‌رده‌گرێت".
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له 7ی نیساندا به‌چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما لە غوته‌ی رۆرژههڵات و، به‌هۆیه‌وه 78 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.