Afra Aksoy,Abdel Razek Abdallah,Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
بلیدا ــ AA
ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و فڕۆكه سه‌ربازییه‌ی لە نزیك فڕۆكەخانەی بوفاریكی شاری بلیدە كه ده‌كه‌وێته باكووری جەزائیر كه‌وته خواره‌وه بۆ ٢٥٧كهس به‌رزبۆوه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومه‌تی جه‌زائیر بڵاوی کردەوە کە ٢٥٧ سەرنشینی نێو ئه‌و فڕۆكه سه‌ربازییه‌ی كه‌وته خواره‌وه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پێشتر میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندبوو له ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.