Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ- AA
دوای ئه‌وه‌ی كه له یاریی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا ٢٠١٩دا كه میسر میوانداریی ده‌كرد، به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالی برده‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر بووه پاڵه‌وان.
له یاریی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقادا كه ئه‌مساڵ بۆ جاری ٣٢ه‌مین سازكرا و پاڵه‌وان چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلاری ده‌برده‌وه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر و سه‌نیگال له یاریگای نێوده‌وڵه‌تیی قاهیره، له پایته‌ختی میسر، به‌ره‌وڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
له خوله‌كی ٢ی یارییه‌كه‌دا یاریزانی جه‌زائیریی، به‌غداد بونێجا گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد و به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر به ١-٠ كه‌وته پێش سه‌نیگاله‌وه و به پارێزگارییكردن له‌و ئه‌نجامه‌ش بۆ جاری دووه‌م له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا.
جه‌زائیر دوای ٢٩ ساڵ توانی جامه‌كه به‌رێته‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٩٠دا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بگاته یاریی كۆتایی و ببێته خاوه‌نی جامه‌كه.
هاوكات سه‌نیگال كه ته‌نها یه‌ك جار و ئه‌ویش له ساڵی ٢٠٠٢دا گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی و ئه‌و یارییه‌شی به هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن دۆڕاندووه، ئه‌مجاره‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وان.
یاریزانی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا و یانه‌ی شانگه‌های شێنخوای چینی، ئۆدیۆن ئیگالۆ، كه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی توانی به ئه‌نجامی ١-٠ له هه‌ڵبژارده‌ی تونس بباته‌وه، به پێنج گۆڵ بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه.