Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
له‌نده‌ن - AA
له له‌نده‌ن هه‌وڵدرا به چه‌قۆ هێرشبكرێته سه‌ر یاریزانی یانی ئارسناڵی ئینگلیزیی، مه‌سعود ئۆزیل.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای به‌ریتانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوو كه‌سی ماتۆڕسكیلسوار له ناوچه‌ی گۆڵده‌رز گرین له باكووری له‌نده‌ن، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئۆزیل.
له‌و تۆماره‌دا كه ٨ چركه‌یه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌سعود ئۆزیل ده‌رگاكان داده‌خات و ده‌جووڵێت و یاریرانی بۆسنی سیاد كۆڵاسیناج، ده‌چێته ده‌ره‌وه و هه‌وڵده‌دا به‌گژی هێرشكارهكاندا بچێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش ئۆزیل ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا جێده‌هێڵێت و داوای هاوكاریی له چێشتخانه‌یه‌كی توركی له‌و نزیكانه ده‌كات. كاتێكیش كه كارمه‌ندان دێنه ده‌ره‌وه، هێرشكاره‌كان كه ده‌موچاویان شاردراوه‌ته‌وه، له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵدێن.