Yunus Kaymaz
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
له‌دێربی مه‌دریددا و له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جامی نێوده‌وڵه‌تیی یانه پاڵه‌وانه‌كانی 2019دا، یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید 7 به 3 له ریڵ مه‌دریدی برده‌وه.
خوله‌كه بۆ جاری حه‌وته‌مه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا یانه‌كانی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید و ریاڵ مه‌درید به‌یه‌ك گه‌یشتن.
یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید ته‌نها له گێمی یه‌كه‌مدا 5 گۆڵی تۆماركرد و گۆڵه‌كه‌ی خۆی به خاوێنی هێشته‌وه.
له‌گێمی دووه‌مدا هه‌رچه‌نده یانه‌ی ریاڵ مه‌درید توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌تڵه‌تیكۆ دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ گۆڵه‌كانی زیاد كرد و 7 به سێی به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وت.