Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزیی، نیكۆلاس پێپێ-ی كۆتدیڤواریی گواسته‌وه ریزه‌كانی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئارسناڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه یانه‌كه گرێبه‌ستێكی پێنج ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵی كۆتدیڤواری یانه‌ی لیلی فه‌ڕه‌نسی، نیكۆلاس پێپێ واژوو كردووه.
ئارسناڵ له‌به‌رامبه‌ر ٧٢ ملیۆن پاوه‌نددا پێپێ-ی گواستووه‌ته‌وه، له‌و بواره‌دا پێپێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرانترین یاریزانی ئه‌فریقییه، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كردووه.
له ساڵی ٢٠١٧ه‌وه تا ئێستا پێپێ له یانه‌ی لیل یاریی ده‌كات و له ٧٤ یاریی خولی فه‌ڕه‌نسادا، ٣٥ گۆڵی تۆمار كردووه.