Hemn Osman
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
به‌هۆی راگرتنی چوون و هاتن له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خەلیل كه له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شارۆچكه‌كانی سلۆپی و جزیره‌ی سه‌ر به شرنەخ راگیراوه، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له هه‌ر دوو دیوی سنووری توركیا و عێراق به‌رده‌وامن له چاوه‌ڕوانی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه و تیپهڕبوونیان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی له 14ی كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌روازه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخرا، پاركی وه‌ستانی بارهه‌ڵگره‌كان له دیوی توركیا قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری به‌خۆوه دیت. له‌و كاته‌وه هەتا ئێستا رێگه به تێپه‌ڕبوونی 500 بارهه‌ڵگر دراوه کە له توركیاوه ده‌ربازی عێراق ببن.
هاوكات له دیوی توركیا دوو هه‌زار و له دیوی عێراقیش هه‌شت هه‌زار بارهه‌ڵگر له چاوه‌ڕوانیدان رێگه‌یان پێ بدرێت بپه‌ڕنه‌وه ئه‌ودیوی سنوور.
هه‌روه‌ها به‌هۆی راگرتنی هاتوچۆ له ده‌روازه سنوورییه‌كه، هاتوچۆ و قه‌ره‌باڵغی سه‌ر رێگەی نێوان نوسێبین-جزیره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.