Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
غوته‌ی خۆرهه‌لات/ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رپرسانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات رایانگەیاند كه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی رووسیا بۆ توركیا راست نییه كه باس له گواستنه‌وه‌ی 700 نه‌خۆش و بریندار ده‌كات له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه كه له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددایه.
رووسیا هه‌فته‌ی رابردوو توركیای ئاگاداركردبووه‌وه له‌وه‌ی كه 700 نه‌خۆش و برینداری غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتیان گواستووه‌ته‌وه بۆ دیمه‌شق.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی، فایز عه‌ره‌بی كه كاروباری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و برینداران له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات لیستی ئه‌و ناوانه‌مان لایه كه ده‌بێت له ناوچه‌كه بگوازرێنه‌وه. دوواینجار له كانوونی یه‌كه‌می 2017دا، 29 نه‌خۆش و بریندار له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه گوازرانه‌وه. پاش ئه‌وه هیچ كه‌سێك له ناوچه‌كه ده‌رنه‌چووه".
فایز عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرس له گواستنه‌وه‌كان له په‌یوه‌ندیدان و گوتی: "ژماره‌ی كه‌سانی ناو لیسته‌كه‌ی ده‌ستمان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه".