Hemn Osman
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
ده‌روازه‌ی سنووری خابوور، كه به‌هۆی دۆخی ئه‌منییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داخرابوو، ئه‌مڕۆ كرایه‌وه و رێگه به ئۆتۆمبێله‌كان درا ده‌ربازی عێراق بن.
ده‌روازه‌كه، كه له ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ه‌وه، به‌هۆكاری ئه‌منی هاتوچۆ تیایدا راگیرابوو، سه‌رله‌نوێ كرایه‌وه و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا رێگا به تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه درا تێپه‌ڕی عێراق بن، كه ئه‌گه‌ری به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانەی باریان كردووه زۆره.
لای خۆیه‌وه، جێگری پارێزگاری شرنەخ عه‌لی ئاریكان، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند "هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور ده‌ستی پێ كردووه. له هه‌وڵیشداین ده‌ست به تێپه‌ربوونی ئه‌و ئۆتۆمبێلهنهش بدرێت كه له عێراقه‌وه دێن".