Muhammet Ali Kemal
06 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2016
بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا سەبارەت بە راگەیاندنی ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای شرنەخ وەك ناوچەی مەترسیدا، لە 'رۆژنامەی فەرمی' دا بڵاوكرایەوە.
بەپێی بڕیارەكە ژمارەیەك ناوچەی گەڕەكەكانی باربارۆس، باشاك، جودی، كارشیكایا، شەهید هارون بۆی، نوح، یەنیشەهیر و یەشیلتەپەی شارۆچكەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخ، وەك ناوچەی مەترسیدار راگەیەنراون.
سەبارەت بە بڕیارەكەش ئاماژە بەوەكراوە کە لە كۆبوونەوەی رۆژی ١٦ی شوباتی ئەنجوومەنی وەزیراندا لەسەر بنەمای نووسراوێكی وەزارەتی ژینگە و شارسازیی بەپێی مادەەی دووی یاسای ''گۆڕینی ئەو ناوچانەی لەژێر مەترسیی كارەساتی سروشتیدان'' دراوە.