Soner Kılınç
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ئه‌منیی توركیا دژی په‌كه‌كه له شاری شرنەخ، ماڵێك دۆزرایه‌وه كه په‌كه‌كه وه‌ك جبه‌خانه به‌كاریان هێناوه.
پێكدادانی نێوان هێزی ئه‌منی و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی باخچه‌لی ئێڤله‌ر و عیسمه‌ت پاشای شرنا‌خ به‌رده‌وامه. له‌ڕۆژی 80یه‌می ئۆپهراسیۆنهكهكهدا له گه‌ڕه‌كی یه‌نی مه‌حه‌له ماڵێك دۆزرایه‌وه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه وه‌ك جبه‌خانه به‌كاریان هێناوه.
له ئه‌نجامی پشكنینی ماڵه‌كه‌دا له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بۆمبه‌وه، 54 بۆمبی ده‌ستكرد، 14 نارنجۆك، سێ ده‌مانچه، چه‌كێك، پێنج گوله‌ی ئار پی جی، سێ یه‌ده‌گ، ژماره‌یه‌كی زۆر فیشه‌ك، 22 بتڵی غاز، ئامێری له‌حیم كه بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی ته‌قینه‌وه به‌كاردێت، ئامێری كردنه‌وه‌ی سه‌ری بتڵه غازه‌كان، پێداویستیی دروستكرنی بۆمب، ماسك و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
- پێداویستیی نه‌شته‌رگه‌ری دۆزرایه‌وه
هه‌روه‌ها له‌ماڵه‌كه‌دا پێداویستیی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاره‌سه‌ریی چه‌كداری بریندار و بڕێكی زۆر پێداویستیی پزیشكی و بتڵی ئۆكسجین دۆزرایه‌وه.
به‌شێك له پێداویستییه پزیشكییه‌كان له نێو جانتای كۆڵهپشتدا دانرابوون، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه بۆ مه‌به‌ستی فریاكه‌وتنی برینداره‌كان له شوێنه‌كانی دیكه و كاتی پێكدادانه‌كان ئاماده كراوه.
هاوكات هێزی ئه‌منی تونێلێكیان به درێژایی 50 مه‌تر دۆزییه‌وه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌مه‌به‌ستی هاتوچۆ له نێوان ماڵه‌كاندا به‌كاریان هێناوه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی زۆری ماڵه‌كاندا چه‌كدارانی په‌كه‌كه دیواره‌كانیان كون كردبوو كه هه‌ندێكیان به بچووكی و بۆ قهناسهكان دروست كراون.