Kosar OSMAN
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
لە گوندی گولیازی شارۆچکەی ئوڵودەرە یادی روواوەکەی رۆژی 28ی کانوونی یەکەمی 2011 کرایەوە کە لەو رۆژەدا 34 کەس بوونە قوربانی.
لە گۆڕەپانێکی گوندەکە و بە ئامادەبوونی جیگری هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) مەراڵ دانش، پەرلەمانتارانی پارتەکە عوسمان بایدەمیر، عەلیجان ئۆنلو، ئێرداڵ ئاتاش و مەهمەت عەلی ئاسڵان مەراسیمی یادەکە بەڕێوەچوو. ئامادەبووان بۆ گیانی 34 قوربانییەکە وەستان و وێنەکانیان بەرز راگیرا.
لە وتارێکدا گلەیی ئاراستەی حکومەتی تورکیا کرا بەوەی 4 ساڵ بەسەر رووداوەکە تێپەڕیوە بەلام تا ئێستا هیچ لە تۆنەتباران نەچوونەتە بەردەم دادگا. هەروەها ئامادەبووان پێداگریی خۆیان لەمەڕ ئەم پرسە دووپاتکردەوە.
پەرلەمانتاری هەدەپە عوسمان بایدەمیر وتارێکی بە زمانی کوردی پێشکەشکرد و تێیدا رووی دەمی ئاراستەی دایکان کرد و گوتی:"دەرمان بۆ ئەو ئێش و ژانەی دڵتان نادۆزرێتەوە. لەوانەیە بە مژدانەی بەرقەراربوونی ئاشتەوایی برینەکانتان ساڕێژ بێت."
دوای مەراسیمەکە ئاپۆڕای جەمار بەرەو مەزاری قوربانیان رێیان کرد و نزایان بۆ خوێندن.