Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر خابوور له لایه‌ن ئیداره‌ی هه‌ولێره‌وه راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ند كرا. پێشتر له‌و باره‌یه‌وه بانگهوازێكم ئاراسته كرد. ئه‌نجامدانی ئه‌وه مایه‌ی خۆشحاڵییه. به هۆی ئه‌وه‌وه ئێمه له‌مه‌ودوا ده‌روازه‌ی سنووری خابوور داناخه‌ین".
ئیبراهیم كاڵن له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه رووداوه‌كانی كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ریان له‌سه‌ر مێزی گفتۆگۆیه و، گوتی: "به دڵنیاییه‌وه دۆخی نوێ كه له‌گه‌ڵ ریفراندۆم هاته ئاراوه له‌گه‌ڵ زۆر بابه‌تی جیا پێویسته تاوتوێ بكرێن. چاوه‌ڕوانی ئێمه ئه‌وه‌یه ئیداره‌ی هه‌ولێر ساتێک زووتر له‌و هه‌نگاوه په‌شیمان ببێته‌وه كه ناویه‌تی. روونكردنه‌وه‌كان بۆ سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم به پێی پێویست نابیندرێن. ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت دووباره ئه‌وه وه‌بیربهێنینه‌وه كه لێره‌دا چاوه‌ڕوانی بۆ ته‌واو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ پێگه‌ی پێشوو. له‌و قۆناغه‌شدا هه‌م له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا هه‌میش له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی نزیك".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه جێبه‌جێكردنی پێكهاته‌یه‌كی نوێ كه به تایبه‌تی له كه‌ركووك كه هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركووك و هه‌موو گرووپه نه‌ژادیه‌كان له‌خۆبگرێت گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی لەوەشکرد پەیوەندیی تایبەتیان لەگەڵ تورکمانەکانی عێراقدا هەیە و رۆژی یەکشەممەی رابردوو سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لە لیژنەی هەماهەنگیی تورکمانەکانی عێراق کردووە.
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن باسی لەوەکرد ئەو لیژنەیە شاندێک بووە کە لە تورکمانەکانی عێراق پێکهاتووە و لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ ئەو لیژنەیە، دۆخی تورکمانەکان و پێشهاتەکانی لەمەودوای کەرکووک تاوتوێکراون.
ئیبراهیم کاڵن بە گرنگییەوە باسی لە بیناتنانەوەی تەلەعفەر و گەڕانەوەی تورکمانانی دانیشتووی شارۆچکەکە بۆ سەر ماڵ‌وحاڵیان کرد و رایگەیاند:
''ژمارەی دانیشتوانی تەلەعفەر نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس بوو. لە ئێستادا ئەمە بۆ ١٥-٢٠ هەزار دابەزیوە. بەشێک لەمانە ئەو تورکمانانەن کە روویان لە تورکیا کردووە و بەشێکی دیکەشیان ئەوانەن کە چوونەتە شارەکانی دیکە. دوای ئەوەی لەوێ ئاسایش فەراهەم دەکرێت، ئێمە و حکوومەتی ناوەندیی دووبارە دەست بە چالاکییەکانمان بۆ بنیاتنانەوەی تەلەعفەر دەکەین. ئێمە هەڵوێستی نەرێنیمان لەبەرامبەر هیچ گرووپێکی نەژادی یان مەزهەبیدا لە عێراق نییە. لەماوەی رابردوودا لەگەڵ کوردەکانی عێراقدا پەیوەندییەکی باشمان هەبوو. بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو هەنگاوە هەڵەیەی ئیدارەی هەولێر هاویشتی، هەموومان پێکەوە بە دڵتەنگییەوە چاودێریی ئەو دەرەنجامانەی کەوتوونەتەوە، دەکەین. ئەوەی هەیە سزادانی کوردانی عێراق نییە. باوەڕم وایە کە بەرجەستەترین نیشانەی ئەمە ئەوەیە کە ئێمە لە رووی مرۆییەوە دەروازەی سنووریی خابوورمان دانەخست. پێموایە لە شەوی رابردووەوە پێشهاتێک هاتووەتە پێشەوە و ئێستاش بەردەوامە کە ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لێدەکەین. ئیدارەی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە ئیدارەی هەولێرەوە رادەستی حکوومەتی ناوەندی کرا. لەم بارەیەوە بانگەوازێکم هەبوو پێشتر. کردنی ئەمە مایەی دڵخۆشیە. لە ئەنجامی ئەمەدا ئێمە خاڵی سنووریی خاپوور داناخەین لەمەودوا. لە ئەنجامی ئەمەدا هەموو گواستنەوەیەکی بازرگانی بە ئاقاری خۆیدا بەردەوام دەبێت، یارمەتیە مرۆییەکان، خەڵک لەوێوە دێن و دەچن. بەڵام کۆنترۆڵی خاڵەکە لە لایەن حکوومەتی ناوەندیەوە بەڕێوەدەبرێت''.
ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان خۆشحاڵن بە پاککردنەوەی عێراق بەتەواوی لە داعش و ئەوەشی بە پێشهاتێکی باش وەسف کرد و رایگەیاند کە تورکیا پاڵپشتیەکی گرنگی هەبووە لەو قۆناغەدا.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی دووەمیان وەک رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەلێکی گرنگە و گوتی: "هەروەک چۆن عێراق بە تەواوی لە داعش پاککرایەوە، هاوکات هەلێکی گەورە هەیە بۆ پاککردنەوەی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە. چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە لە عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا کە ئەو هەلە مێژووییە بە هەند وەرگرن و هەنگاوی جددی و پێویست بنێن بۆ پاککردنەوەی پەکەکە لە خاکی عێراق. لەکاتی سەردانەکەی بەرێز عەبادی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرێز سەرکۆمارمان، ئەو پرسەیان تاوتوێ کردووە. پەکەکە لە هەر شوێنێک بن، هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".